له‌نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ته‌قه له ئافره‌تێك كرا و كوژرا
هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2018 :: 9223 جار بینراوە
دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
له شارى كه‌لار له نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ته‌قه له ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ كرا و كوژرا.
عه‌قید له‌میعه محه‌ممه‌د به‌رێوه‌به‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان له گه‌رمیان به دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئه‌یلول، له نزیك شه‌قامی پشتێنه‌ى كه‌لار، له نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ته‌قه له ئافره‌تێك ده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
وتیشى: "ئه‌و ئافره‌ته ناوى (ش،ع،م)ـه و ته‌مه‌نى 23 ساڵ و دانیشتووى قه‌زاى كه‌لاره، دوای رووداوه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
له لایه‌كى تره‌وه پۆلیسى گه‌رمیان له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌یانى ئه‌مرۆ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە ئافره‌تێك هێنراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى فریاکەوتنی شەهید هەژار و دواتر گیانی لەدەستداوه، له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ش دوو کەس دەستگیرکراون و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەی ورد کردوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تەرمی ئافره‌ته‌كه بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.