نۆ كانیدی سه‌ركۆمار دوورخرانه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 27/09/2018‌ :: 9876‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
پاش ئه‌وه‌ی 31 كه‌سایه‌تی عێراق به‌ڵگه‌نامه‌یان پێشكه‌شكردبوو بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: ته‌نیا حه‌وتیان مه‌رجه‌كانی ئه‌و پۆسته‌یان تێدا بووه‌و کاندیدێکیش کشاوەتەوەو نۆ كانیدیش دوورخرانه‌تەوه‌.

له‌ وته‌ى ده‌ستپێكى دانیشتنى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌ركۆمارى ئاینده‌، 31 كه‌س خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ پاڵاوت و ته‌نیا حه‌وت كه‌سیان مه‌رجه‌كانیان تێدایه‌.

حه‌لبوسى روونیكرده‌وه‌، ته‌نیا حه‌وت كه‌س له‌و كه‌سانه‌ى خۆیان كاندیدكردووه‌، مه‌رجه‌كانى خۆپاڵاوتیان تێدابووه‌.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌مڕۆوه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌رگاى تانه‌دان كراوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى مه‌رجى خۆكاندیدكردنیان تێدا نه‌بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دادگاى باڵاى فیدراڵى تانه‌كانیان له‌وباره‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن.

به‌پێى راگه‌ياندراوێكى فه‌رماندگه‌ى راگه‌ياندنى په‌رله‌مانى عێراق، كه‌ به‌ناوى حه‌لبوسييه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، 31 كه‌س داوايان پێكه‌شكردووه‌، له‌و ژماره‌يه‌ حەوت كه‌سيان مه‌رجه‌كانيان تێدا بووه‌ به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى ليژنه‌ى په‌يوه‌نديدارى ئه‌و بابه‌ته‌، 14 كه‌سيان ئه‌وه‌يان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ كه‌ بيسه‌ليمێنێت ئه‌زمونى سياسيان هه‌يه‌، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى نۆ كانديد دورخراونه‌ته‌وه‌، كانديدێكيش خۆى پاشه‌كشه‌ى كردووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure