دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد و بڕیارده‌رى په‌رله‌مان دیاریده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 27/09/2018‌ :: 508‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
(كه‌مێك پێش ئێستا) دانیشتنى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ژماره‌ (3)ى خولى چواره‌مى ساڵى یاسادانانى یه‌كه‌م و وه‌رزى یه‌كه‌مى یاسادانان، به‌ ئاماده‌بوونى 226 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێكرد، به‌پێى خشته‌ى دانیشتنه‌كه‌ بڕیاره‌ بڕیارده‌ره‌كانى په‌رله‌مان دیارى بكرێن.


یونادم كه‌ننا، سكرتێرى گشتى بزوتنه‌وه‌ى دیموكراتى ئاشورى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى دانیشتنى په‌رله‌ماندا هێشتا كاندیده‌كان یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه‌، واباشتر بوو خۆمان كاندیده‌كانمان یه‌كلایى بكردایه‌ته‌وه‌ و، یه‌ك كاندیدمان بدایه‌ته‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا، ده‌بێت ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى خۆیان ئه‌و كاره‌ یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌شێوازى دیاریكردنى هه‌ردوو بڕیارده‌كه‌ى په‌رله‌مان یونادم كه‌ننا روونیكرده‌وه‌: "له‌و كاندیدانه‌ى ده‌درێنه‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌ كامیان دیارى ده‌كه‌ن، دواتر له‌ په‌رله‌ماندا ده‌خرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مانیان له‌سه‌ر بدرێت".

ئاشكراشیكرد: "ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌توانن ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌، ئه‌ویش به‌وه‌ى كاندیدێك بۆ پۆستى بڕیارده‌رى په‌رله‌مان دیارى بكه‌ن، كاندیدێكى تریش پۆستى سه‌رۆكى لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى پێبدن له‌ ئاینده‌دا".

به‌پێى په‌یڕه‌وه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى عێراق، په‌رله‌مان دوو بڕیارده‌رى ده‌بێت، له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا به‌پێى رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان ئه‌و پۆستانه‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركمان و كلد و ئاشورییه‌كان ده‌بێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure