سێ ناوەندی خزمەتگوزاری تەندروستی لە راپەڕین کرانەوە

هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2018‌ :: 508‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئەیلول . وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم هەریەک لە بەشەکانی پاراستنی ددان، منداڵی نەبەکام و ئیکۆی دڵی لە قەزای رانیە کردەوە.

تەها محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی راپەڕینی کرد و 3 ناوەندی تەندروستی لە قەزای رانیە کردەوە.

وتیشی: "ئەو ناوەندە تەندروستیانەی کە ئەمڕۆ لە قەزای رانیە کراونەتەوە، بریتین لە سەنتەری پاراستی دەم و ددان و بەشی منداڵی نەبەکام لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی ڕانیە و بەشی ئیکۆی دڵ".

باسی لەوەشکرد: بۆ یەکەمجارە لە مێژووی سنورەکەدا سەنتەری پزیشکی دەم و ددان دەکرێتەوە کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی ددانی تێدایە و پزیشکانی پسپۆڕ بە نرخی نەخۆشخانە حکومیەکان چارەسەری هاووڵاتیان دەکەن.

ئەوەشی وت: "لە پێشتردا منداڵانی لەدایکبووی نەبەکام رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەکران، بەڵام لە ئێستادا لە قەزای رانیە چارەسەریان بۆ دەکرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure