"مه‌كگۆرك و سلێمانی شكستیان هێناوه‌ له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ هاوپه‌یمانه‌كانیان"

هەواڵ / عێراق :: 27/09/2018‌ :: 313‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست-ی ئه‌مریكی له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرایده‌كات: ئه‌مریكا و ئێران شكستیان هێناوه‌ له‌ دروستكردنی گۆڕانكاری راسته‌قینه‌ له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌ عێراقییه‌كانیان. 

 

لە راپۆرتێکدا کە دوێنێ چوارشەممە 26ی ئەیلول رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو: له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ مانگی ئایاری رابردوو، هه‌ریه‌كه‌ له‌ قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، و برێت مه‌كگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا به‌جیا بەشێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزه‌ سوننی و شیعی و كورده‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌ عێراقییه‌كانیان یه‌كلابكه‌نه‌وه‌. 

 

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری عه‌باس كازم مێژوونوس و شرۆڤه‌كاری عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت: "هێزه‌ كاریگه‌ره‌ بیانییه‌كان خۆیان یه‌كتریان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌". 

 

كازم ده‌شڵێت: "له‌ كۆتایی ڕۆژدا، ئه‌مریكا و ئێران دژ به‌ یه‌ك كارده‌كه‌ن، هه‌ردوكیان وایانكردووه‌ شكستبهێنن له‌وه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت". 

 

كازم جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا له‌ ژوره‌ داخراوه‌كاندا کۆبونەتەوە و موعامەلەیان کردووە تاوه‌كو هه‌ردوولا گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق. 

 

ده‌شڵێت: "سه‌رجه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانێك بوون كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه‌ رەزامەندیان لەسەردراوە". 

 

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌: ئه‌مساڵ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ئه‌مریكا  نه‌یانتوانیووه‌ شوێنده‌ستی خۆیان له‌ حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق بكه‌نه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure