ئێران ناهێڵێت گەشتیارانی کورد ژمارەیەک بەرهەم له‌گەڵ خۆیان بهێننەوە

هەواڵ / ئابوری :: 27/09/2018‌ :: 560‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
وڵاتى ئێران ناهێڵێت گەشتیارانی کورد مریشك و بابه‌ته‌ خۆراكییه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رش بهێنینەوە، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌شتیاران له‌كاتى هاتنه‌وه‌یان له‌ ئێران زیاد له‌ پێویست ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان دێننه‌وه‌.


ئارام سایه‌خان، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌مه‌رزى په‌روێزخان له‌ دیوى ئێرانه‌وه‌ رێگه‌ نادرێت به‌ گه‌شتیارانى كورد مریشك یان بابه‌ته‌ خۆراكییه‌كان و فه‌رش و كومبار له‌ گه‌ڵ خۆیان بهێننه‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان. 

وتیشى: "ئه‌م بڕیاره‌ى وڵاتى ئێران دواى ئه‌وه‌دێت به‌هۆى دابه‌زینى زۆرى به‌هاى تمه‌ن، گه‌شتیاران شتومه‌ك و كه‌ره‌سته‌یه‌كى زۆریان له‌ گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنایه‌وه‌ و ئه‌وانیش له‌ پێناو گران نه‌بوونى نرخ له‌ وڵاته‌كه‌یان ناچاربوون هه‌ندێك بابه‌ت و كه‌ره‌سته‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ ئێران زۆرجار له‌ یه‌ك كاڵا و شتومه‌ك زیاتر له‌ 20 دانه‌یان پێبوه‌، ئه‌مه‌ش ئاسایى نییه‌ و ئێران پێیوایه‌ ده‌بێته‌ بازرگانى و پێویسته‌ به‌ شێوازى گومرگ كردن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure