نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 27/09/2018‌ :: 2250‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 27ى ئەیلولی 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابەزینی زیاترى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێش له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکرابوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 800 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 141 هەزار دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 157 هەزار دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 7 هەزار و 750 دینارە. 
100 لیرە بە 20 هەزار دینارە.
 
دوێنێش بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 141 هەزار و 500 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 157 هەزار دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 7 هەزار و 750 دینارە. 
100 لیرە بە 20 هەزار دینارە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure