تره‌مپ: كورد گەلێکی مه‌زنه‌

هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2018‌ :: 30710‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سەرۆکی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت: كورد گه‌لێكی مه‌زنه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات وڵاتەکەی هاوکاری زۆری کوردی کردووە و شانبەشانی یه‌كتر داعشیان تێکشاندووە.

 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ میانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا لە نیویۆرک بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێم، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا لەبارەی هاوکاری ئەمریکا بۆ کورد لە عێراق و سووریا  وتی "كورد خەڵکێکی مەزن". 

 

وتیشی: "ئەوان خەڵکێکی مەزن و جەنگاوەری مەزنن و من ئەوانم زۆر بەدڵە". 

 

له‌ باره‌ی پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ كوردانی سوریا و عێراق پاش تێكشاندنی داعش، تره‌مپ وتی: "ئێمە زۆر هاوکاریان دەکەین و وەک خۆشت دەزانی ئێمە زۆر دۆستبووین لەگەڵیان و شان بە شانی یەک شەڕمان کردووە  و هاوکات لەم ماوەیەی رابردوودا داعشمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکشکاند، ئێمە ئەو کارەمان بە هاوکاریی کورد ئەنجامدا". 

 

تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌شكردەوه‌: كورد جەنگاوەری مەزنن و وتی: "خۆت دەزانی هەندێک کەس شەڕکەری مەزنن، هەندێکیش نا. کورد شەڕکەری مەزنن، ئەوان خەڵکێکی زۆر زۆر مەزنن، ئێمە رێک ئێستا ئەم دۆخە تاوتوێدەکەین".

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تره‌مپ ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو: ئیداره‌كه‌ی له‌ ئێستادا تاوتێی دۆخه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌و كاره‌شیان له‌ ئێستادا ده‌ستپێكردووه‌. 

 

و: محەمەد نەجمەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure