9 ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانیی
هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2018 :: 19951 جار بینراوە
دواڕۆژ
شەوی رابردوو 26ی ئەیلولی 2018 بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە 3 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا و 7 كەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە: شەوی رابردوو، لەسەر رێگەی سلێمانی – دوكان و بەهۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل، سێ ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا و حەوت كەسی دیکەش برینداربوون.
باسی لەوەشکردوە: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و برینداران بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە و شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكەش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستبەسەرن.
ئەوەشخراوەتەڕوو: لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.