حه‌سه‌ن رۆحانی: ئه‌مریكا سزای نوێی نییە دژی ئێمە بەکاریبێنێت

هەواڵ / جیهان :: 27/09/2018‌ :: 302‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ئێران رایگەیاند: قۆناغی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی هیچ کاریگەییەکی نابێت.


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری نیویۆرک و پێش گەڕانەوەی بۆ تاران، رۆحانی وتی: "گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران لەمانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا، هیچ کاریگەرییەکی نابێت، چونکە دۆناڵد ترەمپ لە قۆناغی یەکەمدا هەموو سزاکانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە و هیچی نوێ نەماوە بیکات".

وتیشی: "ئه‌و ئابڵۆقانه‌ی بڕیاربوو ئه‌مریكا له‌ تشرینی دووەمدا بیخاته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌ مانگی ئه‌یلولدا سه‌پاندی به‌ سه‌رماندا و هیچ گه‌مارۆیه‌كی نوێ نه‌ماوه‌ له‌ تشرینی دووەمدا دژ به‌ ئێران به‌كاری بێنێت و ئه‌مه‌ شه‌ڕی ده‌رونییە له‌گه‌ڵماندا ده‌یكات".

بڕیاره‌ قۆناغی دوووه‌می گه‌مارۆكانی  ئه‌مریكا دژی ئێران له‌ 4ی تشرینی دووەمدا بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure