دواڕۆژ
په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی سائیرون سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی كڕین و فرۆشی ده‌نگ و سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران له ئیئتلاف و هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه بۆ بەرەیەكی تر، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی ده‌ربڕین، ئاشكرایده‌كات، هه‌وڵێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه بنه‌بڕ بكرێت.
رائد فه‌همی په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی سائیرون ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته راسته و مایه‌ی نیگه‌رانی و بێزارییه‌كی گه‌وره و قوڵه، هه‌ر كه‌سێك بیكات، جه‌ختیشیكرده‌وه: ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێوشوێنی جدی بگیرێته‌به‌ر، به‌لای كه‌مه‌وه سه‌ره‌تا ده‌بێت لێكۆڵێنه‌وه بكرێت له‌باره‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێتەوە.
رائید فەهمی دەڵێت: "چاوه‌ڕێی چی له په‌رله‌مانتارێك بكه‌ین، ده‌نگه‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشێت، چۆن ده‌توانێت گوزارشت له رای خه‌ڵك و كێشه و دهردیسهرییهكانی بكات".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئێستا له په‌رله‌ماندا خواستێكی گه‌وره هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته، له دانیشتنه‌كه‌ی پێری رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هاوپه‌یمانی ئیسلاح ئه‌و بابه‌ته خرایه‌ڕوو، گرنگی زۆری پێدرا، پێشنیازیش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی ئه‌و بابه‌تی كڕین و فرۆشی ده‌نگە، رائد فه‌همی باسی له‌وه‌شكرد: پێشنیاز هه‌یه بۆ هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن، كه رێگری له په‌رله‌مانتار بكات، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار له لیستێكه‌وه بڕواته لیستێكی تر، رێگەی پێنه‌درێت، به‌لای كه‌مه‌وه تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان كۆتایی دێت، چونكه ناكرێت په‌رله‌مانتار له لیستێك ده‌بێته په‌رله‌مانتار و دواتر ئیغرا بكرێت و بچێتە لیستێكی دیكەوە".
وتیشی: "له هه‌ندێك په‌رله‌مانی دنیا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك لیستەكهی بگۆڕێت، پهرلهمانتارییەكەی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماردا دووباره بێته‌وه، رائد فه‌همی وتی: "باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و حاڵەتە دووباره بێته‌وه، سه‌نگه‌ر گرتن و گرهوهكان زۆر ببن، به‌ڵام ترسم له‌وه هەیە له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیراندا دروست ببێت".