مه‌ترسیی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م له‌ئارادایه‌

هەواڵ / جیهان :: 26/09/2018‌ :: 5369‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ژاپۆن وه‌كو ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕ دژی چین ده‌ستی به‌ دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ موشه‌كی سه‌روو خێرایی ده‌نگ كردووه‌. ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و خۆپڕچه‌ككردنه‌ به‌ربڵاوه‌دا دێت كه‌ وڵاتانی ئاسیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی موشه‌ك ده‌ستیان پێكردووه‌.


زانایانی وڵاتی ژاپۆن راسپێردراون نه‌وه‌یه‌كی نوێی موشه‌ك به‌رهه‌مبهێنن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك كه‌ وڵاتی چین له‌سه‌ر ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ دروستی بكات به‌تایبه‌ت دورگه‌كانی دیایوو له‌ خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای چین كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به‌ ژاپۆنن و چین داوایان ده‌كات. 

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م جۆره‌ موشه‌كه‌ له‌ ساڵی 2025دا ئاماده‌بكرێت ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ژاپۆنه‌ به‌ره‌و دووباره‌ پڕچه‌كبوونه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ژاپۆن 122 ملیۆن دۆلاری بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م موشه‌كه‌ ته‌رخانكردووه‌ و بڕیاره‌ یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ موشه‌كی له‌مجۆره‌ له‌ دورگه‌كانی ئیشاگاكی و میاكۆ دابنرێن كه‌ به‌نزیكه‌یی 130 و 102 میل له‌ دوورگه‌ جێناكۆكه‌كه‌ی دیایووه‌وه‌ دوورن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، ئه‌مجۆره‌ موشه‌كه‌ سه‌روو ده‌نگانه‌ (كه‌ له‌ خێرایی ده‌نگ خێراترن) تا به‌رزایی 12 میل به‌رزده‌بنه‌وه‌ و به‌گشتی دووریی 60 تا 300 میل ده‌بڕن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure