فوئاد حسێن و ماليکی کۆبوونەوە

هەواڵ / عێراق :: 26/09/2018‌ :: 1032‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی عومەر
وەفدێکی پارتی بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەگەڵ نووری ماليکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی نوری ماليکی لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی كردووە و تێیدا نووسیوێتی: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گفتوگۆکان کراوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، هەردوولا جەختیان کردۆتەوە لەسەر ئەوەی دەبێت كابینەی ئایندە بتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات و هەلی کار بڕەخسێنێت".

لەڕاگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە: ماليکی داوای لەوەفدەکە و سەرجەم لایەنە کوردییەکان کردووە یەک هەڵوێست بن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و یەک کاندید دیاریبکەن بۆ ئەو پۆستە.

مالیكى ئه‌وه‌شى وتووه‌: هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ فوئاد حسێن ده‌خوازین له‌ گرتنه‌ده‌ستى پۆستى سه‌رۆك كۆمار. ئاماژه‌شیدا: "بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئەو سەرۆک کۆمار بێت و مه‌سعود بارزانى-یش لە پشتی بێت رەگەزێکی بەهێز و باش دەبێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure