ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سزادرا

هەواڵ / کوردستان :: 26/09/2018‌ :: 1477‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌سه‌ر سكاڵای ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامیه‌تی كفری به‌ تۆمه‌تی ناوزڕاندن، غالب محه‌ممه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه‌ كرا.

غالب محه‌ممه‌د به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن دادگای كفرییه‌وه‌ به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن دینار عێراقی سزادرام به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ته‌شهیرم به‌ قایمقامیه‌تی كفری و ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه‌.

وتیشی: "به‌ بۆچوونی به‌نده‌ دادگا بێلایه‌ن نه‌بووه‌ له‌م كه‌یسه‌، چونكه‌ به‌ڵگه‌ و گه‌واهیده‌ریشم هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی وتومه‌ ڕاسته‌ و هاوكات ناچێته‌ بواری ناوزڕاندنه‌وه‌". 

غالب محه‌ممه‌د  پێشتر له‌ لێدوانی بۆ راگه‌یاندن و له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك باسی له‌وه‌كردبوو، داهاتی نه‌وتی حه‌سیره‌ له‌ گه‌رمیان نادیاره‌ و بۆ ناوچه‌كه‌ خه‌رجناكرێت و لایه‌نێكی حكومی ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی لیژنه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی بكات كه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure