به‌هاى تمه‌ن به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و هه‌موو پێشبینیه‌كانى تێپه‌ڕاند

هەواڵ / ئابوری :: 26/09/2018‌ :: 423‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى تمه‌ن به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌زین و دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ له‌ بازاڕه‌كانى ئێراندا، دۆلارێك به‌ 1820 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا لە کردنەوەی بازاڕدا بە دۆلارێک بە 17800 تمەن بوو.


ماڵپه‌رى "bonbast" كه‌ چاودێرى بازاڕه‌كانى دراوى ئێران ده‌كات بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ له‌بازاڕه‌كانى ئێران دۆلارێك به‌ 18200تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا ئێواره‌ى دوێنى دۆلارێك به‌ 17000تمه‌ن بووه‌.

دواى ئه‌وه‌ى دوێنى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌وتارێكدا لە كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، ره‌خنه‌ى توندى ئاڕاسته‌ى كۆمارى ئیسلامى گرت و تۆمه‌تبارى كرد له‌ نانه‌وه‌ى پشێوى له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و داواى له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانى كرد رووبه‌ڕووى ئێران بوه‌ستنه‌وه‌، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ به‌هاى دراوى ئێرانى زیاتر هاته‌خواره‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure