زانیاری نوێ دەربارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک

هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2018‌ :: 242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەندامێکی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک کە لەلایەن هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتییەوە پێکهێنراوە، ئاشکرایکرد: کارەکان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک بەرەوپێشچونی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات ئەندامی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوکە، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئەیلول بەدواڕۆژی وت: "تاوەکو ئێستا چەند جارێک کۆبوینەتەوە و تێگەیشتن و بەرەوپێشچونی باش هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک".

وتیشی: "وەکو پارتی پێمانوایە پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە".

لەدواین کۆبونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بڕیاردرا لیژنەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک پێکبهێنرێت.

لیژنەکە پێکهاتووە لە (رزگار عەلی، خالید شوانی، محەمەد کەمال و محەمەد خورشید).

لیژنەکە کاردەکات بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure