تره‌مپ هاڕه‌ى بە تمەن كرد

هەواڵ / ئابوری :: 26/09/2018‌ :: 9245‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى تمه‌ن به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌زین و پێشنیوه‌ڕۆێ ئەمڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كاندا، دۆلارێك به‌ 17800 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


ماڵپه‌رى "bonbast" كه‌ چاودێرى بازاڕه‌كانى دراوى ئێران داه‌كات بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌بازاڕه‌كانى ئێران دۆلارێك به‌ 17800 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا ئێواره‌ى دوێنى دۆلارێك به‌ 17000 تمه‌ن بووه‌.

دواى ئه‌وه‌ى دوێنى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌وتارێكدا لە كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، ره‌خنه‌ى توندى ئاڕاسته‌ى كۆمارى ئیسلامى گرت و تۆمه‌تبارى كرد له‌ نانه‌وه‌ى پشێوى له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و داواى له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانى كرد روبه‌روى ئێران بوه‌ستنه‌وه‌، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ به‌هاى دراوى ئێرانى زیاتر هاته‌خواره‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure