نرخەکانى دراو بە کاتى کردنەوەى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 26/09/2018‌ :: 3345‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشەممە 25ى ئەیلول، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەیەکى کەمى بەخۆوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەیەکى کەمى بینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێش له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزارو 700 دینار مامەڵەی پێوەکرابوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:

100 دۆلار  = 120.850 دینار. 
100 یۆرۆ= 141.500 دینار. 
100 پاوه‌ن = 157.000 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن = 7.750 دینار. 
100 لیرە = بە 20.000 دینار.
 
دوێنێش بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار= 120.700 دینار.
100 یۆرۆ= 141.00 دینار.
100 پاوه‌ن= 156.000 دینار. 
100 هه‌زار تمه‌ن= 8.000 دینار.
100 لیرە = 19.500 دینار. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure