لەبەر دوو هۆكار گه‌شتیاریی ئێرانى بۆ هەرێم گەشت ناکەن

هەواڵ / ئابوری :: 27/09/2018‌ :: 473‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه‌ هاتنى گه‌شتیارى ئێرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ ڕیژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كیش هۆکارەکە وه‌گرتنى پاره‌یه‌ له‌ گه‌شتیار له‌ دیوى ئێران و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها دابه‌زینى به‌هاى تومه‌ن.


ئارام سایه‌خان، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌وه‌ى تێبینیان كردووه‌ له‌ چه‌ند مانگى رابردوودا ڕیژه‌ى گه‌شتیارى ئێرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه‌ و ئه‌توانین بڵێین جگه‌ له‌ شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌ ئێرانییه‌كان، هاووڵاتییه‌كى ئه‌وتۆى ئێرانى نابینرێت بۆ گه‌شت ڕوو له‌ هه‌رێم بكات. 

وتیشى: "هۆكارى نه‌هاتنى گه‌شتیارى ئێرانى بۆ دوو هۆكارى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌ دیوى ئێرانه‌وه‌ حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ وه‌رگرتنى باجى زیادكردوه‌، پێشتر دوو هه‌زار تومه‌نى له‌ گه‌شتیارى وه‌رده‌گرت، به‌ڵام له‌ دواى قورستركردنى گه‌مارۆى ئابوورى، تێستا 250 هه‌زار تومه‌ن له‌ گه‌شتیار وه‌رده‌گرن. هاوكات له‌ دیوى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ هه‌ر گه‌شتیارێك بڕى 25 هه‌زار دینارى لێوه‌رده‌گیرێت".

ئارام سایه‌خان، هۆكارێكى تر په‌یوه‌ندى به‌ دابه‌زینى به‌هاى تۆمه‌نى ئێرانییه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ هاتنیان بۆ هه‌رێمى كوردستان تێچوویه‌كى زۆرى ده‌وێت و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ زۆرێك له‌ هاووڵاتیانى ئێران نه‌توانن وه‌ك پێشتر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure