ئیتاڵیا ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ى هاووڵاتیانی ناوچەیەک ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 26/09/2018‌ :: 907‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا فڕۆكه‌خانه‌ی (بیزا)یان داخست و داوایان له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌ك كردووه‌ به‌په‌له‌ ماڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره‌.

به‌رپرسانی ئیتاڵیا ده‌ڵێن: "ئه‌و ئاگره‌ی كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كه‌وتووه‌ته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌ی كاركردن بووه‌ له‌ ناوچه‌ی مۆنتی ماریۆ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان شاری بیزا و لوكا له‌ هه‌رێمی توسكانی.

به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ داوایان كردووه‌ نزیكه‌ى 700 هاووڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ماڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن و هه‌ردوو شارۆچكه‌ی كاڵچی و فیكۆبیسانۆ ئاگاداربن، به‌ڵام تائێستا ژمارەی بریندار و زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌نراون.

تائێستا به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ نزیكه‌ى دوو هه‌زار دۆنم له‌ دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ سووتاون و دووكه‌ڵێكی ره‌شیش به‌ ئاسمانی شاری (بیزا)دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ بڕیاردراوه‌ گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌ تا كاتژمێر 7:40ی شه‌و دابخرێت، به‌مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە