بەشیر حەداد: دەبێت تا سەرەتای مانگی داهاتوو سەرۆك کۆمار هەڵبژێردرێت

هەواڵ / عێراق :: 25/09/2018‌ :: 12185‌ جار بینراوە
بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهەموو یاسا و پێوەرێکی دەستوری، دەبێت تا رۆژی سێی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو سەرکۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرێت.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند: "لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق و دەستور و یاساکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکان، دەبێت 30 رۆژ دوای ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان سەرکۆمار هەڵبژێردرێت".

وتیشی: "لەبەرئەوەی یەکەم دانیشتنی یاسایی و ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەرۆژی سێی ئەیلولی 2018 بوو، بۆیە دەبێت تا رۆژی سێی تشرینی یەکەمی 2018 سەرکۆمار هەڵبژێردرێت".

بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 25ى ئەیلولی 2018 سەرکۆماری نوێی عێراق هەڵبژێرێت، بەڵام بەهۆی رێککنەکەوتن و یەکلاینەکردنەوەی کاندیدێک لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە ئەو پرسە دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure