دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن و لیره‌

هەواڵ / ئابوری :: 25/09/2018‌ :: 431‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25 ی ئه‌یلولی 2018 له‌ داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینی و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر هاته‌خواره‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 825 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 700 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستان  وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى له‌ داخستنى بازاردا و دۆلارێك به‌ 15400 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 15000 تمه‌ن بوو".

له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وام بوو له‌ دابه‌زین و به‌رزونزكى به‌خۆیه‌وه‌ بینى له‌ داخستنى بازاردا و دۆلارێك به‌ 16500 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار 700 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 825  دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.500.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.600.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.620.000 تمه‌ن.

- بازاڕه‌كانى تاران 100 دۆلار 1.650.000 تمه‌ن 

 - به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 620 لیره‌.
 - دوێنێ دووشـــه‌ممه‌ : 100 دۆلار به‌ 616 لیره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure