نرخی نه‌وت بۆ به‌رزترین ئاستی له‌ چوار ساڵی رابردوودا به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 25/09/2018‌ :: 952‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى سزا چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ به‌رزترین ئاستی له‌ چوار ساڵی رابردوودا به‌رزبووه‌وه‌. 


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ی ئه‌یلول، كاتژمێر 5:30ى ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 82 دۆلار و 18 سه‌نت، به‌مه‌ش نزیكبووه‌وه‌ له‌ به‌رزترین ئاستی له‌ 4 ساڵی رابردوودا كه‌ 82 دۆلار و 20 سه‌نت بوو له‌ مانگی تشرینی دووه‌می 2014. 

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی 30 سه‌نت نرخه‌كه‌ی زیادیكرد و به‌وه‌ش نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 72 دۆلار و 38 سه‌نت. 

چەند کۆمپانیایەکی بواری بازرگانی نەوتیش ئاماژە بەوە دەکەن: پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی ئایندەدا نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 100 دۆلار، ئەمەش بەهۆی سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خستنه‌بازاڕى نه‌وت لە بازاڕەکاندا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure