"داوا ده‌كه‌م ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هاتووه‌ته‌پێش هه‌ولێر و به‌غدا له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن"

هەواڵ / کوردستان :: 25/09/2018‌ :: 661‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانى ده‌ستور جێبه‌جێبكرایه‌، په‌نامان نه‌ده‌برده‌ به‌ر ریفراندۆم، دەڵێت: "داوا دەکەم هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هاتووه‌ته‌پێش، له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن".


مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌رى حزبه‌كه‌یدا له‌شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: په‌نجه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ ماچ ده‌كه‌م كه‌ له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا مێژوویان تۆماركرد.

مه‌سعود بارزانى له‌كه‌رنه‌ڤاڵێكی حزبه‌كه‌یدا له‌یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری وتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور هه‌نگاومان نه‌ناوه‌، ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانى ئه‌و ده‌ستوره‌ جێبه‌جێبكرایه‌، په‌نامان نه‌ده‌برده‌ به‌ر ریفراندۆم، بۆیه‌ دواتر سزادانى ئێمه‌ به‌هۆی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه‌ هه‌موو سنووره‌كانى تێپه‌ڕاند".

بارزانى ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌بێت به‌گفتوگۆ و بڕوای هاوبه‌ش كێشه‌كانى نێوان ئێمه‌ و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌وه‌ی به‌ ئاشتى به‌ده‌ست دێت، به‌ سه‌د شه‌ڕ و ماڵوێرانی نایه‌ته‌دی.

بارزانى وتیشی: "هیچ كاتێك رێگه‌ ناده‌ین ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بگوازرێته‌وه‌ بۆ شه‌ڕ له‌نێوان میلله‌تى كورد و عه‌ره‌ب له‌عێراقدا و به‌رده‌وام په‌یڕه‌وی ئه‌و سیاسه‌ته‌ش ده‌كه‌ین".

سه‌رۆكی پارتی داوای كرد هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هاتووه‌ته‌ پێش، له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure