په‌رله‌مانى ئێران به‌كارهێنانى "تمه‌ن" له‌ برى "ریاڵ" ره‌تده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 25/09/2018‌ :: 198‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
لیژنه‌ى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پێشنیارى به‌كارهێنانى دراوى تمه‌ن وه‌ك دراوى نیشتمانى ئێران له‌ برى ریاڵ ره‌تكرده‌وه‌.

عه‌لى ئه‌كبه‌ر كه‌ریمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى ئێران به‌ ئاژانسى هه‌واڵى "فارس"ى راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لیژنه‌كه‌مان گفتوگۆى پرۆژه‌یاساى بانكى ئیسلامى كرد و چه‌ند بڕگه‌یه‌كى په‌سه‌ندكرا".

وتشى: "یه‌كێك له‌ بڕگه‌كان، كه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ركرا هێشتنه‌وه‌ى دراوى ریاڵ بوو وه‌ك دراوه‌ نیشتمانى و لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا تمه‌ن له‌ برى ریاڵ به‌كارنه‌هێنرێت و ئه‌و (سفر)انه‌ش كه‌ له‌سه‌ر دراوى ئێستا هه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌".

راشیگه‌یاند: پێشنیارێك هه‌بوو تمه‌ن شوێنى ریاڵ بگرێته‌وه‌ و سفره‌كانیش لاببرێت، به‌ڵام ره‌تكرایه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئێران پێشنیارى كرد، تمه‌ن كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ 10 ریاڵ، وه‌ك دراوى نیشتمانى له‌ برى ریاڵ به‌كاربهێنرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure