تورکیا: به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 25/09/2018‌ :: 2078‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بۆ دووه‌م رۆژ له‌ دواى یه‌ك، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و گه‌یشته‌وه‌ ئاستى هه‌فته‌ى رابردوو، پێش به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى سووه‌كان له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى توركیا.

كاتژمێر 3:00ى پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتى هه‌ولێر دۆلارێك به‌ 6.13 لیرە مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 6.16 لیره‌ بووه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى لیره‌ى هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ لێدوانى به‌رائه‌ت به‌یراق وه‌زیرى دارایی توركیا كه‌ رایگه‌یاند: توركیا له‌ بوارى قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت كێشه‌ى ئه‌وتۆى نییه‌.

به‌یراق له‌ كۆنگره‌ى چاكسازیی دارایی له‌ ئابوورى توركیا، كه‌ ژوورى هاوبه‌شى توركى ئه‌مریكی له‌ نیویۆرك رێكیخستبوو وتى: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ توركیا له‌ جوگرافییه‌كى ئاڵۆزدایه‌، به‌ڵام له‌ 16 ساڵى رابردوودا پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure