پەكەكە: پشتگیریی هیچ كاندید و لیستێكی دیاریكراو ناكەین

هەواڵ / کوردستان :: 26/09/2018‌ :: 215‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 
وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ڕایدەگەیەنێت: پەكەكە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پشتگریی هیچ حیزب و لیستێكی دیاریكراو ناكات و تەنها دەخوازین پڕۆسەكە بە شێوەیەكی دیموكراسی و مەدەنی بەڕێوەبچێت. 

لەبارەی هەڵوێستیان لەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) باڵی سیاسی پەكەكە بەدواڕۆژی وت: "ئێمە وەك تەڤگەر لەو هەڵبژاردنەدا پشتگیریی هیچ هێز، لیست و كاندیدێكی دیاریكراو ناكەین و تەنها دەخوازین هەڵبژاردنێك بەڕێوەبچێت كە مەرج و بنەماكانی دیموكراسی تێدا پەیڕەو بكرێن". 

باسی لەوەشكرد: پێویستە لەو هەڵبژاردنەدا لایەنە پەیوەندیدارەكان زەمینەی بەشداریكردن بۆ هەموو هاوڵاتییەكی باشوری كوردستان بڕەخسێنن بە جۆرێك هەموو كەس بتوانێت بە ئازادانە دەنگی خۆی بدات دوور لەهەر لێپێچینەوە و لێپرسینەوەیەك. 

ڤارتۆ باسی لەوەشكرد: ئێمە پێمان باشە لە دوای هەڵبژاردن پەرلەمانێكی كارا و كاریگەر لە باشوری كوردستان بوونی هەبێت. 

ڕونیشیكردەوە: هیوادارین ئەم پڕۆسەیە بەبێ كێشە و گرفت و دوور لە توند و تیژی و كاری نایاسایی و نا دیموكراسی بەڕێوە بچێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure