دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن و لیره‌

هەواڵ / ئابوری :: 24/09/2018‌ :: 4174‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلولی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار  دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى تۆماركرد و له‌ مێژوودا بۆ ئه‌و ئاسته‌ دانه‌به‌زیوه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 850 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى له‌ داخستنى بازاردا دۆلارێك به‌ 14700 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 14400 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى  هێڵى 15000 دۆلارى تیپه‌ڕاند و له‌ داخستنى دۆلارێك به‌ 16000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار 850 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 800  دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.440.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.470.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.500.000 تمه‌ن.

- بازاڕه‌كانى تاران 100 دۆلار 1.600.000 تمه‌ن 

 - به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 616 لیره‌.
 - دوێنێ یه‌كــــشه‌ممه‌ : 100 دۆلار به‌ 630 لیره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure