"ده‌وڵه‌تى یاسا داواكارییه‌كى مالیكى له‌ نێچرڤان بارزانى ئاشكراده‌كات"

هەواڵ / کوردستان :: 24/09/2018‌ :: 18747‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا گرنگترین خاڵه‌كانى كۆبونه‌وه‌ى نێوان نورى مالیكى و نێچیرڤان بارزانى ئاشكراده‌كات، دەشڵێت: "مالیكى داواى لە نێچیرڤان بارزانی کردووە، به‌رنامه‌ى سه‌رۆك كۆمارى داهاتوو پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ رۆڵى له‌ پاراستنى سه‌روه‌رى و یه‌كێتى عێراق".


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى ئه‌یلولى 2018 سایتى به‌غداد لیه‌وم له‌سه‌ر زارى سه‌عد مه‌تڵه‌بى، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند: هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌بێت پشتیوانى فراكسیۆنه‌ شیعیه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى به‌رنامه‌ى كارى سه‌رۆك كۆمارى داهاتوو بۆ زامنكردنى یه‌كێتى و سه‌ربه‌خۆیى عێراق.

مه‌تڵه‌بى ره‌تیشیكرده‌وه‌: هاوپه‌یمانى بونیادنان، داواى نێچیرڤان بارزانى كردبێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سازان بكه‌ن ده‌رباره‌ى تاكه‌ كاندیدێك و، پشتیوانیكردنى به‌رهه‌م ساڵح، كاندیدى یه‌كێتى.

رۆژى شه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پێكهێنانى حكومه‌تى ئاینده‌ى عێراق و پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كۆبوه‌وه‌.

سه‌ركرده‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا رونیشیكرده‌وه‌: مالیكى هیچ به‌ڵێن و په‌یمانێكى به‌ بارزانى نه‌داوه‌ له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى، به‌ڵكو داواى لێكرد به‌رنامه‌ى سه‌رۆك كۆمارى داهاتوو پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ رۆڵى له‌ پاراستنى سه‌روه‌رى و یه‌كێتى عێراق.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure