پۆلیس و شوانێك له‌سه‌ر پوش و پاوان ده‌كوژرێن

هەواڵ / کوردستان :: 24/09/2018‌ :: 189‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سه‌ردێڕى ئه‌مڕۆی هه‌واڵه‌كان به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.


كوردستانى نوێ:
- "سه‌یڤ چڵدرن" واده‌ڵێت: نه‌وه‌یه‌كى ته‌واوى منداڵانى یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووى مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌
- رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى: له‌ سودانى باشوور تاوانى سامناك رویداوه‌
- سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى قه‌ته‌ر: میر محه‌مه‌د قسه‌ى باشى بۆ ناكرێت
- هێلیكۆپته‌رێك به‌ ناچارى له‌ یاریگایه‌كدا نیشته‌وه‌
- سلێمانى، به‌ شیعر و گۆرانى پێشوازیى له‌ پایز ده‌كرێت

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى و موقته‌دا سه‌در له‌ نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه‌
- ئێران نایه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى نه‌وتى كه‌ركوك بێت
- په‌یوه‌ندیى نێوان سعودییه‌ و ئێران خراپتر ده‌بێت
  * ئێران: تۆڵه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌هواز له‌ سعودیه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌
  * سعودیه‌: رێگه‌ ناده‌ین كه‌س یارى به‌ ئاسایشى وڵاته‌كه‌مان بكات

رووداو:
- 2500 به‌ندكراو له‌ ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌كرێن
- پۆلیسێك و شوانێك له‌سه‌ر پوش و پاوان ده‌كوژرێن
- داعش 20 هه‌زار منداڵى بێسه‌رپه‌رشتى له‌دواى خۆى جێهێشتووه‌
- كارگه‌كانى پلاستیك له‌ كوردستان به‌ره‌وڕووى شكست ده‌بنه‌وه‌
- وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بڕیارێك به‌ زیانى كارگه‌كانى ئالیك ده‌دات
- روسیا و سعودیه‌ به‌ره‌و هاوپه‌یمانییه‌كى نوێ له‌ بوارى وزه‌
- بازاڕى به‌ندبێژه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كزه‌
- ئه‌مریكا خۆى بۆ جه‌نگێكى گه‌وره‌ ئاماده‌ ده‌كات

هه‌ولێر:
- هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار له‌ كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا نییه‌
- سه‌رۆك كۆریاى باكوور خوازیاره‌ بۆ جارێكى دیكه‌ش دیدار بكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكا
- له‌ ساڵێكدا له‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌ هه‌زار و 339 خوێندكار وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە