به‌خشنده‌ترین وڵاتان به‌ڕووی كۆچبه‌راندا

هەواڵ / جیهان :: 24/09/2018‌ :: 640‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ساڵانه‌ نزیكه‌ی 280 هه‌زار داوای په‌ناهه‌نده‌یی ئاڕاسته‌ ده‌كرێت، له‌و ژماره‌یه‌ نزیكه‌ی 20 تا 25 هه‌زار كه‌سیان وه‌كو كۆچبه‌ر قبوڵده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڕیاری داوە ژماره‌كه‌ بۆ 30 هه‌زار كۆچبه‌ر زیادبكات.


كه‌نه‌دا كه‌ له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوان و ئابووریشه‌وه‌ یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌، ساڵی رابردوو 27 هه‌زار كۆچبه‌ری قبوڵكردووه‌. 

توركیا له‌سه‌ره‌تای نائارامییه‌كانی سوریاوه‌ نزیكه‌ی 3.5 ملیۆن كۆچبه‌ری وه‌رگرتووه‌ و ژماره‌ی كۆچبه‌رانی ناو وڵاتانی لوبنان و ئو‌ردو‌نیش له‌ ژماره‌ی هاووڵاتییانی خۆیان زیاتره‌. 

به‌نگلادیش كه‌ خۆی به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، نزیكه‌ی 700 هه‌زار ئاواره‌ی روهەنیگای وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ده‌ست كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی بۆرما هه‌ڵهاتوون. 

زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین له‌ وه‌رگرتنی كۆچبه‌ری ڤه‌نزوێلا به‌رده‌وامن كه‌ له‌ده‌ست سه‌ركوتكاری و برسێتیی له‌و وڵاته‌ هه‌ڵدێن، وه‌كچۆن وڵاتانی وه‌ك سوید و ئه‌ڵمانیاش له‌ به‌خشنده‌یی به‌رامبه‌ر كۆچبه‌راندا پێشه‌نگی وڵاتانی خۆرئاوان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure