به‌هاى تمه‌ن به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و لیره‌ش به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 24/09/2018‌ :: 2544‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوانیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وام بوو له‌ دابه‌زین و هاوكات به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوه‌وه‌.


سایتى (bonbast) كه‌ چاودێرى بازاڕه‌ نافه‌رمییه‌كانى دراو ده‌كات له‌ ئێران، دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌: له‌ بازاڕه‌كانى دراوى تاراندا دۆلارێك به‌ 16000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 15530 تمه‌ن بوو.

هاوكات ئه‌مڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ به‌ 6.16 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ دوێنێ دوانیوه‌ڕۆ له‌داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 6.31 لیره‌ بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure