فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی توركیا هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / کوردستان :: 24/09/2018‌ :: 1136‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال 
دوای درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی توركیا بۆ سه‌ر گه‌شته‌كانی نێوان سلێمانی و وڵاته‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌و سزایه‌ زیان به‌ سلێمانی و هاووڵاتیان و بازرگانان ده‌گه‌یه‌نێت.


ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلولی 2018، حكومه‌تی توركیا گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و پارێزگاى سلێمانی بۆ ماوه‌ی 10 مانگی تر درێژكرده‌وه‌.

تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ دواڕۆژ وتی: "درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی توركیا بۆ سه‌ر گه‌شته‌كانی نێوان توركیا و سلێمانی، پیت به‌ پیتی له‌لایه‌ن كۆمپانیا توركییه‌كانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێمه‌ش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان نییه‌ و ته‌نیا رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".

وتیشی: "هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ و حكومه‌تی ناوه‌ند شكستی هێناوه‌ بۆ لابردنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی".

باسی له‌وه‌شكرد درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، زیانی زۆر به‌ هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان و داهاتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێت هاووڵاتیان به‌ رێگای وشكانی بچنه‌ هه‌ولێر و به‌غدا و له‌وێوه‌ گه‌شت بكه‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure