ئێران پارێزگارى پێشووی بانكى ناوه‌ندى ده‌ستبه‌سه‌رده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 24/09/2018‌ :: 188‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێران به‌مه‌به‌ستى  لێكۆڵینه‌وه‌، (وه‌لى الله سیف) پارێزگارى پێشووى بانكى ناوه‌ندى ده‌ستبه‌سەر ده‌كات و له‌ مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێدا دایده‌نێت و  چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى  وڵاتیشى لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.


ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنیم له‌ زارى غولام حسین موحسینى، وته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: "سیف و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى دیكه‌ى بانك، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تیان رووبه‌ڕووكراوه‌ته‌وه‌، رێگه‌ى پێنادرێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

مانگى ته‌مموزى رابردوو وه‌لى الله سیف لابرا كه‌ 5 ساڵ بوو ئه‌و پۆسته‌ى به‌ڕێوه‌ده‌برد و عه‌بدوڵا هماتى كرا به‌ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران.

به‌هۆى شكستهێنانى سیف له‌ راگرتنى دابه‌زینى به‌هاى دراوى ئێران، رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆر بوه‌وه‌.

دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و سه‌پاندنى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێراندا، به‌هاى دراوى ئێرانى به‌ڕێژه‌ى زیاتر له‌ 150% هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، بانكى ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته‌ش نه‌یتوانیوه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ و به‌هاى دراوى به‌رزبكاته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure