هاوپەیمانی چاکسازی بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیران و سەرکۆمار کۆدەبنەوە

هەواڵ / عێراق :: 23/09/2018‌ :: 266‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌ندامێكى ره‌وتى حیكمه‌ گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانى كۆبونه‌وه‌ى ئەمشەو 23ی ئەیلولی 2018ی هۆتێل "بابل" ئاشكراده‌كات كه‌ داڕشتنى بنه‌ما و پێوه‌ره‌كانى كه‌سایه‌تى سه‌رۆك كۆمار و سەرۆک وەزیرانە.


عه‌بدوڵا زوبه‌یدى، ئه‌ندامى ره‌وتى حیكمه‌ به‌سۆمه‌ریه‌ نیوزى راگه‌یاند: "گفتوگۆكانى كۆبونه‌وه‌ى هۆتێل بابل زیاتر چڕده‌بێته‌وه‌ له‌ دانانى پێوه‌ر و بنه‌مانى كه‌سایه‌تى سه‌رۆك وەزیران و سەركۆمار".

وتیشی: "هه‌روه‌ها ناردنى په‌یامێكه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ گره‌ویان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى ده‌كرد و روونیدەکەینەوە کە یه‌كگرتووین و كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى هه‌موولایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

ئەوەشی وت: "هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر دانانى پێوه‌ر و مه‌رجه‌كانى كه‌سایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران و  پڕۆگرامى حكومه‌ت كه‌ ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ حكومه‌تى ئاینده‌".

سۆمه‌رییه‌ نیوز ئاشكراى كردوه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئیئتیلافى نه‌سر، ئه‌حمه‌د سه‌در، نوێنه‌رى سائیرون، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌، ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى ئیئتلافى عێراقیه‌، ساڵح موتڵه‌گ، ئه‌میندارى گشتى به‌ره‌ى دیالۆگى نیشتمانى، خالید عوبه‌یدى، په‌رله‌مانتارى موسڵ و ئه‌رشه‌د ساڵحى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانی به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌یان كردوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure