قوتابخانه كوردییه‌كانى خورماتوو تێكه‌ڵاو ده‌كرێن
هەواڵ / کوردستان :: 23/09/2018 :: 215 جار بینراوە
دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى كه‌مى مامۆستا، كه هه‌ندێك به‌هۆى خراپى ڕه‌وشى ئه‌منییه‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه و هه‌ندێكیشیان عه‌ره‌ب و توركمانن، 12 قوتابخانه‌ى كوردى له خورماتوو تێكه‌ڵاو ده‌كرێن بۆ شه‌ش قوتابخانه، به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ زیاتر له سێ هه‌زار قوتابى 60 مامۆستایان هه‌یه.
فه‌ره‌یدون قادر، سه‌رپه‌رشتیارى كارگێرى خوێندنى كوردى له خورماتوو به دواڕۆژى راگه‌یاند" خوێندنى كورى له خورماتوو كێشه‌ى زۆرى هه‌یه و یه‌كێك له‌و كێشانه كه‌مى مامۆستایه له دواناوه‌ندى و ناوه‌ندییه‌كان، چونكه 190 مامۆستایان هه‌یه، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 22 یان بە ناونیشانی نووسه‌رن و 46 مامۆستایان عه‌ره‌ب و توركمان و سودێكى ئه‌وتۆیان لێنابینین".
وتیشى" هاوكات 15 مامۆستا مۆڵه‌تى دایكایه‌تیان هه‌یه و زیاتر له 40 مامۆستاش داواى گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێمى كوردستان و له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خورماتوو، ناشتوانن ڕێگرى بكه‌ن له مامۆستایان چونكه ڕه‌وشى خورماتوو له‌بار نییه".
سه‌رپه‌رشتیارى كارگێرى خوێندنى كوردى له خورماتوو راشیگه‌یاند؛ له‌به‌ر كه‌مى مامۆستا ناچاربوون، قوتابخانه كوردییه‌كان كه ژماره‌یان 12 قوتابخانه بوو، تێكه‌ڵاویان بكه‌ن و كردویانە به شه‌ش قوتابخانه، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ى به مامۆستایانى هه‌ردوو قوتابخانه‌كه‌وه یه‌ك قوتابخانه به‌ڕێوه‌به‌رن.