دواین نرخی دراو لەبازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 23/09/2018‌ :: 28841‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلولی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر هاته‌خواره‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 121 هەزار دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار  دابه‌زی، له‌ داخستنى بازاردا دۆلارێك به‌ 14200 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13900 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و  دۆلارێك  به‌ 14900 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 850  دینار بوو.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.390.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.420.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.470.000 تمه‌ن.
- بازاڕه‌كانى تاران 100 دۆلار 1.490.000 تمه‌ن 

 - به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 630 لیره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە