بارزانى: دەبێت قۆرغکردنی دەسەڵات کۆتایی بێت

هەواڵ / کوردستان :: 23/09/2018‌ :: 287‌ جار بینراوە
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ
سه‌رۆكى پارتى رایده‌گه‌یه‌نێت، کوردستان بۆ هەمووانە و دەبێت قۆرخکردنی دەسەڵات لەهەموو شوێنێک کۆتایی بێت.


مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى ئه‌یلولى 2018 له‌میانه‌ى به‌شداریكردنى له‌ هه‌ڵمه‌تێكى هه‌ڵبژاردنى پارته‌كه‌یدا له‌ سلێمانى رایگه‌یاند: لەهەڵبژاردن سەربکەوین گۆڕانکاری و چاکسازی گەورە دەکەین. 

وتیشى: "بەڵێنتان پێدەدەین کە راستگۆبین لەگەڵتان و ئەوەی لەدەستمان بێت بیکەین".

بارزانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "کوردستان بۆ هەمووانە، دەبێت قۆرخکردنی دەسەڵات لەهەموو شوێنێک کۆتایی بێت. مەعلوومیشە لەکوێ قۆرخکردنی دەسەڵات هەیە. ئێمە دەمانەوێت دەوڵەتی یاسا دابمەزرێنین، هاووڵاتیان دەبێت یەکسان بن، هەموویان بە مافەکانیان شادبن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure