میدیا عێراقییەکان: پارتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرکۆمار دیاریکرد

هەواڵ / عێراق :: 23/09/2018‌ :: 24663‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ
میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویانكردووەتەوە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق كاندیدكردووە.


هاوكات سایتی سكای نیوزی بریتانیش به‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ ئاماژه‌ی به‌ كاندیدكردنی د.فوئاد حسێن كردووه‌ بۆ پۆستی سه‌ركۆمار له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا پارتی به‌ ره‌سمیی ئه‌و هه‌واڵه‌ى رانه‌گیاندووه‌ كه‌ فوئاد حسێن كاندیدكرابێت بۆ ئه‌و پۆسته‌، به‌ڵام ته‌نها ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كاندیدیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌بێت و ناوی هیچ كه‌سێكیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند :پێمانباشە بۆ ئەم جارە پۆستی سه‌ركۆمار لە لایەن پارتیمانەوە كاندیدی بۆ دیاری بكرێت و لەبەرامبەردا یەكێتی پۆست و ئیستحقاقی دیكە پڕبكاتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure