حەشد و پێشمەرگە: دامەزراندنی ژووری هاوبەش لەکەرکوک لە ئارادا نییە
هەواڵ / کوردستان :: 23/09/2018 :: 632 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیماد جەباری
وەزارەتی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی رەتیدەکەنەوە هیچ پێشنیازێک لەئارادا بێت بۆ پێکهێنانی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە کەرکوک.
عەلی حسێنی وتەبێژی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی بەدواڕۆژی وت: "بەشێوەی فەرمی هیچ پێشنیازێک بۆ پێکهێنانی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش بە بەشداری هێزی پێشمەرگە لەئارادا نییە".
وتیشی: "لەکاتێکدا ئەگەر ئەو پێشنیازەیش بکرێت ئەوە ئێمە وەکو حەشدی شەعبی رەتیدەکەینەوە پێشمەرگە بەشداری بکات".
هەروەک بابەکر فەقێ لێپرسراوی دەزگای راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بەدواڕۆژی وت: "گەڕانەوەی پێشمەرگە و دامەزراندنی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش پرسێکی زیاتر سیاسییە".
وتیشی: "وەکو وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەیەوە ئاگادارنەکراوینەتەوە و بەفەرمیش هیچ شتێك نییە".