پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن: شوێنە گشتییەكان بۆ بانگەشە بەكار دەهێنرێن

هەواڵ / کوردستان :: 23/09/2018‌ :: 425‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
ئەندامێكی پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت: لە بانگەشەی هەڵبژاردندا شوێنە گشتییەكان بۆ بانگەشە بەكارهێنراون كە ئەوەش پێشێلكارییە.


هەڵشۆ عەبدولفەتاح، ئەندامی پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن بۆ دواڕۆژی روونكردەوە: لەم بانگەشەیەدا بەراورد بە بانگەشەكانی رابردوو پێشێلكاری بەرامبەر یاسا و رێنماییەكان كەمتر كراون، بەڵام لەهەمانكاتیش پێشێلكاری لە شوێنە گشتییەكان وەكو ستونی هێماكانی هاتووچۆ و نێوانبڕی شەقامەكان كراوە و پۆستەر و فلێكس و لافیتەی لیست و كاندیدەكانی پێوە هەڵواسراوە كە بەپێی یاسا و رێنمایی كۆمسیۆن قەدەغەن.

ناوبراو بانگەشەی هەڵبژاردنی لە دەزگاكانی راگەیاندنیش بۆ دوو جۆر پۆلێن كرد یەكەم، ئاستێكی زۆر توند كە لەدەرەوەی یاسا و رێنمایی و ئیتیكی رۆژنامەوانیی بەڕێوەدەچێت، دووەم، هەندێكیشیان پابەندن بە ئیتیكی كاری رۆژنامەوانییەوە.

رۆژی 11-9-2018 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد و كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی رۆژی 28-9-2018 كۆتایی دێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure