هۆكارى داواخستنى هه‌ڵبژاردنی سەرکۆمار ئاشكراکرا

هەواڵ / عێراق :: 23/09/2018‌ :: 3297‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سەلیم شوشکەیی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە عێراق و کاندیدی پۆستی سەرکۆمار ئاشکرایدەکات، بەهۆی ناکۆییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی هەڵبژاردنی سەرکۆمار بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.


لەوبارەیەوە سه‌لیم شوشکەیی کاندیدی پۆستی سەرکۆمار، به‌دوارۆژى راگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامێك بۆ دیاریكردنى كاندیدێك، ناكۆكی كه‌وتووەته‌ نێوان هه‌ردوولایان، نه‌یانتوایوه‌ رێکبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌و پۆستهو هێشتا یه‌كلایى نه‌بووەته‌وه‌ كه‌ ئایا پارتى به‌ كاندیدبوونى به‌رهه‌م ساڵه‌ح رازییه‌ یان نا.

وتیشی: "پارتى خۆى له‌ناوخۆیدا هێشتا نه‌گه‌یشتووەته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كاندیدێك بۆ پۆستى سه‌ركۆمار پێشكه‌ش بكات، بۆیه‌ داوایان له‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق كردووه‌، ده‌نگدانه‌كه‌ى رۆژى 25ى ئه‌یلول دوابخات".

شوشكه‌یى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "هه‌ندێك دانوستانى نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌یه‌، داوایان له‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كردووه‌ كه‌ پارتیش به‌شێكه‌ له‌و ده‌سته‌یه‌، بابه‌تى ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆستى سه‌ركۆمار دوابخرێت بۆ سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌م".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و داوایه‌ فشاربووه‌ یان داواكارى و خواست بووه‌، سه‌لیم شوشكه‌یى كاندیدى سه‌ركۆمار روونیكرده‌وه‌: "هه‌ر ناوێكى لێده‌نێیت، گرنگ ئه‌وه‌ی دوابخرێت، به‌وپێیه‌ى پارتى و یه‌كێتى هه‌ردووكیان ده‌ستیان هه‌بوو له‌ هه‌ڵبژاردنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوان سوننه‌ و كورد، ئه‌وانه شتى ئاسایین و دروست ده‌بن".

دەڵێت: "به‌بۆچوونى من له‌ كۆتاییدا هه‌ردوو پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر كاندیدێك رێكکده‌كه‌ون و له‌ به‌رامبه‌ردا یه‌كێتى هه‌ندێك پۆستى تر ده‌داته‌ پارتى".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure