لوتكه‌یه‌كى "مێژوویى" بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / جیهان :: 23/09/2018‌ :: 181‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو لوتكه‌یه‌كى مێژوویی له‌ مۆنتریال/كه‌نه‌دا ده‌ستپێده‌كات و ئه‌و ژنانه‌ى پێگه‌ى باڵاى دیبلۆماسییان هه‌یه‌ له‌ جیهاندا به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.


له‌ لوتكه‌كه‌دا 18 ژن كه‌ پێگه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن و ماوه‌ى دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.

لوتكه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا كریستیا فریلاند و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا فێدێریكا مۆگێرنییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر ڕۆڵى گرنگى ژنان له‌ پێگه‌كانى بڕیارداندا و تاوتوێى بابه‌ته‌كانى ژنان له‌ (سیاسه‌تدا، په‌ره‌پێدانى دیموكراسى، دابینكردنى ئاشتى و ئارامى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان) ده‌كرێت.

فریلاند وه‌ك ڕێكخه‌رى كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌ڵێت: "هه‌میشه‌ هه‌وڵده‌ده‌م له‌ پێناو یه‌كسانى و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى ژنان، چونكه‌ كاتێك هه‌مووان به‌شدار ده‌بین له‌ بڕیارداندا كۆمه‌ڵگه‌كانمان به‌هێزتر و ئابوریمان بوژاوه‌تر و وڵاته‌كانمان ئارامتر ده‌بن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure