لە بریتانیا پلان هەیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پێشوەختە

هەواڵ / جیهان :: 23/09/2018‌ :: 588‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
تیمی تایبەتی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا بەنیازن پلانێك دابڕێژن تا لە ئایندەیەكی نزیكدا هەڵبژاردنی پێشوەختە لەو وڵاتە ئەنجامبدرێت.

رۆژنامەی سەندەی تایمز ئاشكرایكردووە، پلانێكی لەناكاوی تیمەكەی تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا لەئارادایە، تا لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنێكی پێشوەختە لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

بەپێی رۆژنامەكە، تیمەكەی تێریزا مەی بۆ ئەوە ئەو پلانەیان داڕشتووە، تا سەرۆك وەزیران لەقەیرانی سیاسی رزگار بكەن و پلانەكەشی بۆ جیابوونەوە لەیەكێتی ئەوروپا بەسەركەوتوویی جێبەجێبكات.

رۆژنامەی سەندەی تایمز ئەوەشی نووسیووە، دوو ئەندامی گەورەی تێریزا مەی سەرپەرشتی پلانەكە دەكەن تا لەهەڵبژاردنەكەدا پشتگیری زیاتری خەڵك بۆخۆیان بەدەستبێنن.

هەفتەی رابردوو لەكۆبوونەوەی لوتكە لە ساڵسبۆرگ رەخنەی زۆر ئاڕستەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا كرا لەبارەی پلانەكانی بۆ جیابوونەوە لەئەوروپا، تیمەكەشی بۆ رزگاركردنی مەی لە هەم لەپۆستەكەی و هەم لە پلانەكەشی بۆ سەرخستنی پرۆِسەی بریكزت پلانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان داڕشتووە.


تێریزا مەی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure