جەنگی بازرگانیی چین و ئەمریکا گەورەتر دەبێت

هەواڵ / ئابوری :: 22/09/2018‌ :: 296‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى ئاشكراى كرد، چین دانوستانە بازرگانییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ لیو خا، جێگیرى سه‌رۆك وه‌زیران نانێرێت بۆ واشنتن.


وۆڵ سترین، له‌ راپۆرتێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ى ئه‌یلول بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بڕیاربوو وه‌فدێكى حكومه‌تى چین پێش سه‌ردانه‌كه‌ى لیو خا، سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌.

هه‌فته‌ى رابردوو چین به‌به‌هاى 60 ملیار دۆلار باجى گومرگى خسته‌سه‌ر هاورده‌ى كاڵاوشمه‌كی هاوردە له‌ ئه‌مریكاوە، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر دانانى باج له‌سه‌ر هاورده‌ى كاڵاوشمه‌ك له‌ چینه‌وه‌ بۆ ئەمریکا به‌هاى 200 ملیار دۆلار، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 24ى ئه‌م مانگه‌ بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure