دواین نرخه‌كانى دۆلار و تمه‌ن و لیره‌

هەواڵ / ئابوری :: 22/09/2018‌ :: 4541‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22 ی ئه‌یلولی 2018 له‌ کاتی داخستنی بازاڕى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانى، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى، 100 دۆلار به‌ 121 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 121.050 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار  دابه‌زی  له‌ داخستنى بازاردا دۆلارێك به‌ 13900 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13600 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌هاى به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و  دۆلارێك  به‌ 14500 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا .

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 050 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار دینار بوو.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.360.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.390.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.428.000 تمه‌ن.
- بازاڕه‌كانى تاران 100 دۆلار = 14.530.000 تمه‌ن 

 - به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 630 لیره‌.
- دوێنێ ئێواره‌ به‌كاتى داخستن: 100 دۆلار به‌ 631 لیره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure