پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و روسیا بەرەو خراپبوون چوون

هەواڵ / جیهان :: 22/09/2018‌ :: 809‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دۆخی پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان ئیسرائیل و روسیا بارگرژی تێکەتووە و لەهەركاتێكدا بێت پێشبینی روودانی پێكادان دەكرێت.

 

پاش ئەوەی لەكۆبوونەوەیەكی نێوان فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل و هاوتا روسییەكەیدا باسی رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی روسی دەكرێت، شەڕ و دەمەقاڵە و هەڕەشە دەكەوێتە نێوان وەفدی هەردوولا.

 

گرژییەكەی ناو كۆبوونەوەكە دوای ئەوە هاتووە، تەلئەبیب تائێستا سزای ئەو تیمە فڕۆكەوانییەی نەداوە كە هەفتەی رابردوو بوونەهۆی خستنەخوارەوە فڕۆكەیەكی جەنگیی روسی و 14 كەسی تێدا كوژرا لەسەر ئاسمانی شاری لازقیەی سوری.

 

دوای دروستبوونی ئەو گرژییانە و وەڵام نەدانەوەی مۆسكۆ، روسیا 12 فڕۆكەی سۆخۆی S35ی ناردۆتە سەر ئاسمانی ئیسرائیل و لەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگر لەنزیك كەناراوەكانی ئەو وڵاتە جێگیری كردوون.

دوای رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە رووسییەكە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوای لێبووردنی لە ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا كرد، بەڵام داواكەی رەتكرایەوە و پۆتن داوای لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشی كرد، بۆیە پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرەو خراپیی دەچێت.

 

لەدوای ئەم رووداوانەوە ئەمریكاش هاتۆتە سەرهێڵ و داوای دانبەخۆداگرتنی كردووە، بەوتەی چەند ئاژانسێكی میدیایی، واشنتۆن پەیوەندی بە مۆسكۆوە كردووە، ئەو فڕۆكانە نەنێرێتە سەر ئاسمانی تەلئەبیب، بەڵام لایەنی روسی داواكەیان رەتكردۆتەوە.

 

بەپێی هەموو میدیاكانی ناوچەكە، شەڕێكی چاوەڕوانكراو بەرۆكی نێوان سنوورەكانی سوریا و ئیسرائیلی گرتووە و پرسیارەكە ئەوەیە، ئایا ئیسرائیل رازی دەبێت بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەش بۆ سزادانی ئەو تیمە فڕۆكەوانییەی هێرشیان كردە سەر فڕۆكە سەربازییە روسییەكە؟



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure