سه‌رۆكی مه‌كسیك: نیگه‌رانم فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به‌كاربهێنم كه‌ وڵاته‌كه‌م به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت

هەواڵ / جیهان :: 22/09/2018‌ :: 957‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌ره‌ڕاى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ كاتژمێر له‌ فڕۆكه‌یه‌كى بازرگانیى تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ى نه‌فه‌ر و شتومه‌ك به‌هۆى خراپى كه‌شوهه‌واوه‌، سه‌رۆكى نوێى مه‌كسیك سوره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ى ده‌رباره‌ى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى تایبه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تى.


به‌پێى تۆڕى (بى بى سى)ى بریتانى، گه‌شته‌كه‌ى مانوێل لۆپیز ئۆپرادۆر، سه‌رۆكى نوێى هه‌ڵبژێردراوى مه‌كسیك له‌ ویلایه‌تى ئۆاكساكاى باشوره‌وه‌ بۆ پایته‌خت ماوه‌ى سێ كاتژمێر دواكه‌وتووه‌، به‌هۆى بارانى به‌خوڕه‌وه‌، به‌ڵام دوپاتیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و رووداوه‌ واى لێناكات كه‌ جارێكى تر بیر له‌ بڕیاره‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنى فڕۆكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بكاته‌وه‌.

ئۆپرادۆر وتى: "هه‌ست به‌ "ئیحراجییه‌كى گه‌وره‌" ده‌كات ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌یه‌كى نایاب به‌كاربهێنێت له‌ وڵاتێكدا كه‌ به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت".

فڕۆكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى مه‌كسیك له‌ جۆرى (بۆینگ دریملاینر 787)ه‌ و به‌ر له‌ دوو ساڵ كڕدراوه‌و تێچووه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته‌ 218.7 ملیۆن دۆلار.

سه‌ركرده‌ چه‌پڕه‌وه‌كه‌ى مه‌كسیك، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى له‌ ته‌مموزى رابردوو بردنه‌وه‌ى به‌ده‌ستهێنا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كانونى یه‌كه‌مى داهاتوو سوێندى یاسایى بخوات.

سه‌ره‌ڕاى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى، ئۆپرادۆر به‌ڵێنى ئه‌وه‌شیداوه‌ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى بكاته‌ سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و له‌ خانوویه‌كى ئاسایدا بژى، هه‌روه‌ها مووچه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كه‌مبكاته‌وه‌ و روبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ببێته‌وه‌.

وێنە: سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى مه‌كسیك له‌كاتى چاوه‌ڕوانیكردنیدا له‌ فڕۆكه‌ بازرگانییه‌كه‌دا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure