به‌هاى لیرە به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 21/09/2018‌ :: 2456‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هاوكات لە گەڵ ئاشكراكردنى پلانه‌ نوێیه‌ ئابوورییه‌كان له‌لایەن به‌رائه‌ت به‌یراق، وه‌زیرى دارایی توركیا و زاواى ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 6.23 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ له‌ داخستنى بازاڕدا، دۆلارێك به‌ 6.31 لیره‌ بوو.

به‌رزبوونه‌وه‌ى لیره‌ى توركى له‌كاتێكدایه‌، كه‌ به‌رائه‌ت به‌یراق، وه‌زیرى دارایی توركیا له‌ كۆنفراسێكدا، سێ بنه‌ماى سه‌ره‌كى بۆ پرۆگرامى ئابورى نوێى ئابورى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند، كه‌ بریتیه‌ له‌ "هاوسه‌نگى و گۆڕانكارى و پابه‌ندبوون.

به‌یراق، له‌و كۆنفراسه‌كه‌دا كه‌ كۆشكى كۆمارى دوێنى پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چوو رونیكردووه‌ته‌وه‌: پلانمان داناوه‌ تا كۆتایی ساڵى 2018 گه‌شه‌ى ئابوورى 3.8% بێت و ساڵى 2019 به‌ڕێژه‌ى 2.3% بێت و ساڵى 2020 به‌رێژه‌ى 3.5% بێت، ساڵى 2021 بگاته‌ 5%.

له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 40% دابه‌زیوه‌، ئه‌وه‌ش وه‌به‌رهێنه‌رانى نیگه‌ران كردوه‌، لەوەی كه‌ ئاستى قه‌رزه‌ دەرەکییەكانى تورکیا به‌رزبێته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure