سه‌رۆكی وڵاتێك كۆچی دواییكرد

هەواڵ / جیهان :: 21/09/2018‌ :: 13000‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تران دای كوانگ سه‌رۆكی ڤێتنام، دواى ململانێ زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، له‌ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

به‌ پێی ئاژانسه‌كانی جیهان، سه‌رۆكی ڤێتنام له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی (هانووی) پایته‌خت كۆچی دواییكردووه‌.

تران دای كوانگ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی جزبی شیوعی ڤێتنام بووه‌و له‌ نیسانی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك دیاریكرا.

كوانگ له‌ساڵی 1956 له‌دایكبووه‌و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بووه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی یاسا، له‌ساڵانی حه‌فتاكان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین پۆستی جیاجیا هه‌بووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure